AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٠ ٠٨:٤٣

جەولانی خەڵات بۆ سەری فەرماندەکانی سووریا دیاری دەکات

جەولانی خەڵات بۆ سەری فەرماندەکانی سووریا دیاری دەکات

ڕێبەری گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام هەڕەشەی لە ئەفسەرەکانی ئەرتەشی سووریا کرد و وەکوو ئەشکەنجەدەرانی خەڵکی ئەو وڵاتە ناوی لێیان برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرەی قەتەر، ئەحمەد شەڕع فەرماندەی گشتی ژووری ئۆپراسیۆنی تیرۆریستەکانی تەحریرولشام ناسراو بە ئەبو محەمەد جەولانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دادگایی کردنی ئەو ئەفسەرانەی کە لە ئەشکەنجەی خەڵکدا دەستیان هەبووە.

ناوبراو هەروەها وتی کە خەڵاتی دیاری دەکەین بۆ پێدانی زانیاری لەسەر هۆکارەکانی جەنایەتە جەنگییەکان.

جەولانی زیادی کرد: لیستێک کە ئەو کەسانەی کە لە ئەشکەنجەی خەڵکی سووریا دەستیان هەبووە، بڵاو دەکەینەوە و جەخت دەکەین کە ئەو جەناتەیکارە جەنگیانە کە پەنایان بۆ هەر وڵاتێک بردووە، شوێنگیری دەکەین.

ناوبراو وتی: جەختی ئێمە ئەوە بوو کە ئەو کەسانەی کە دەستیان لە ڕشتنی خوێنی خەڵکی سووریا نەبووە، دەبەخشین ، بەڵام هەرگیز ئیزن نادەین خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ بڕوات یان مافی زیندانیان فەرامۆش بکرێت.

News ID 53070

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha