AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٦ ١٢:٢١

ئێران بلوکی سامان1 ی بە مانگیلەبەری سیمورغ ناردە ئاسمان؛ فەخر1 سیگناڵی ناردەوە

ئێران بلوکی سامان1 ی بە مانگیلەبەری سیمورغ ناردە ئاسمان؛ فەخر1 سیگناڵی ناردەوە

چەند کاتژمێر پێش ئێستا ، بلوکی گواستنەوەی خولگەیی سامان 1 بە مانگیلەبەری سیمورغەوە بە سەرکەوتوویی نێردرایە بۆشایی ئاسمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێر پێش، بلوکی گواستنەوەی خولگەیی سامان 1 لەگەڵ دوو وەجبەی دیکە، یەک کیوب سێت و وەجبەیەکی لێکۆڵینەوەیی بە مانگیلەبەری سیمورغ لە بنکەی هاویشتنی ئیمام خومەینیەوە هاوێژرا و بە سەرکەوتوویی لە خولگەی زەوی بە بەرزایی 410 کیلۆمەتر جێگر بوو.

مانگیلەبەری سیمورغ بە سووتەمەنی شلەی دوو قۆناغییە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانەوە داڕێژرا و چێ کرا و لە هەشتەمین هاویشتنی خۆیدا توانی بە هاویشتنی سەرکەوتووی چەنڕەهەندی بلوکی گواستنەەوەی خولگەیی سامان 1 و دوو وەجبەی دیکە ، سەرجەم بە کێشی 300 کیلۆگرام، ڕێکۆردی نوێ لە کێشی وەجبە نێردراوەکان تۆمار بکات.

News ID 53004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha