AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٣ ١٠:٢٦

شرۆڤەکارێکی ئێرانی: تەحریرولشام جۆری عەرەبی مونافقینە

شرۆڤەکارێکی ئێرانی: تەحریرولشام جۆری عەرەبی مونافقینە

شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا سەبارەت بە گەوڵی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام لە سووریا وتی: ئەو گرووپە جۆری عەرەبی مونافقینی بە هەمان هزر و شێوەی کردەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی ڕێکخستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن کەنعانی موقەدەم شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا هاوپەیوەند بە داگیر کردنی حەلەب و دەڤەری لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە وتی: ئگەر ناسنامەی ئەو گرووپانە لێک بدەینەوە، ئەوان ڕیشەیان لە گرووپە تیرۆریستیەکان و داعشەوە هەیە کە لەگەڵ ئیسرائیل پێوەندی تەواویان هەیە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوان وەکوو گرووپی بەوەکالەتی ئیسرائیل و تورکیا لە ئەدلەب چالاکن و بە پاڵپشتی ئەمریکا و تورکیا درێژە دەدەنە چالاکی.

ناوبراو وتی: ڕێک بە هەمان شێوەی کە گرووپە تیرۆریستییەکان ئێستا لە حەلەنب چالاکن لە ئۆپراسیۆنی مێرسادیشدا بە جیهازاتێک کە مونافقین لە سەددام وەریانگرت، پێک هاتن و شکستیان هێنا.

هەوەرها وتیشی : کە دەتوانین بڵێین ئەو گرووپە جۆری عەرەبی مونافقینیان بە هەمان هزر و کردەوەی تیرۆریستی ڕێک خستووە.

ئەو شرۆڤەکارە بە هێنانە ئارای ئەو پرسە کە وڵاتانی ئیسلامی لە یەکەم هەنگاودائ ئەبێ بۆ پاراستنی یەکگرتوویی لە سووریا هەوڵ بدەن و پاڵپشتی بەرخۆدان بن و ئەگەر ئاوا نەبێت ئەبێ چاوەڕوان بن کە ئەو گرووپانە دژی ئەوانیش بەشەڕدا بێن.

کەنعانی موقەدەم ڕایگەیاند: دۆخەکە هەستیارە بەڵام بەرخۆدان بە هەموو توانیەوە چووەتە مەیان و زۆربەی ناوچەکانی ڕزگار کردووە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر پێکهاتنی بەرەی عەرەبی، عێبری و ڕۆژاوایی و وتی: پێشتر ئەو بەرەیە پێک هاتووە و دوای شکستی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنا هەوڵیان دا زەوی یارییەکە بگۆڕن و شەڕەکە بەرەو سووریا بکێشن.

News ID 52951

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha