AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٢ ١٤:٢٣

لە بەیرووتەوە تا حەلەب؛ بۆچی پاراستنی سەقامگیری لە سووریا بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرینگە؟

لە بەیرووتەوە تا حەلەب؛ بۆچی پاراستنی سەقامگیری لە سووریا بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرینگە؟

لە ئەگەری هەوڵ نەدانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ شکستی گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سووریا، نائەمنی و ئاژاوە وەکوو ڤایرۆسێک سەرتاسەری ناوچەکە دەگرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە هەموو سەرەنجەکان لەلای ئاگربڕی لوبنان بوو، پاشماوەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا جارێکی دیکە پشتیوانی تێلاڤیڤ دەستیان دایە هێرش بۆ سەر شارەکانی ئەو وڵاتەوە. لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ئەرتەشی سووریا و هاوپەیمانەکانی واتا ئێران، ڕووسیا و گرووپەکانی بەرخۆدان گورزی قورسیان لە تەحریرولشام داوە.

کوژاندنەوەی ئاژاوەی شام، بەرپرسیارێتی بەرەی بەرخۆدان

گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سووریا بە بێ ئەوەی کە لە ماوەی شەڕی ئیسرائیل و غەززە و لوبنان یەک گوللەش بەرەو ئیسرائیل بهاوێژن ئێستا بەدوای لاواز کردنەوەی کۆڵەکەی سەرەکی بەرەی بەرخۆدانن. هەوڵی تیرۆریستەکان بۆ کۆنترۆڵی ڕێگای گرینگی تی 5 و نائەمن کردنی سنووری عێراق و سووریا نیشانەی هاوئاهەنگی هێزەکانی تەحریرولشام و ئیسرائیلە. چەکدارانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە پاڵپشتی ئاسمانی ئیسرائیل لە زەویدا لەگەڵ گرووپەکانی بەرخۆدان شەڕ دەکەن.

ئەو چەکدارانە هێرشیان کردووەتە سەر دوو ناوەندی کونسوڵخانەی ئێران لە حەلەب و دوو بنکەی ڕاوێژکاری لە کفرنبل و خان شیخون. ئەوە لە ڕوانگەی مووساد بۆ دیاری کردنی هزری ئەو گرووپانە لە دژی ئێران و بەرخۆدان بۆ دیاری کردنیان وەکوو دوژمنی ئەوان سەرچاوە دەگرێت.

بۆ سەرکەوتن لە ئۆکراینا ئەبێ لە سووریا سەرکەوتن بەدەست بێت؟

چڕ بوونەوەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بووە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستەکان بە وەرگرتنی یارمەتی هەواڵگری لە هاوپەیمانەکانیان، کەم بوونەوەی توانی سەربازی ڕووسیا لە سووریا بقۆزنەوە و بیکەنە هەڵێک بۆ خۆیان. ڕووسەکان ئەبێ بزانن کە تورکیا و ئیسرائیل هەڵیانبژاردووە کە لە ڕکابەری لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا هەر لایەنی ئەمریکا بگرن. پاراستنی بەرەی سووریا ئەو پەیامە دەگەیێنێت کە مسکۆ نایەوێت تا لە گۆڕانکارییەکانی دەریای مەدیتەرانە مەیدان بە قازانجی ناتۆ بەجێ بهێڵێت.

تیرۆریزم دۆست و دوژمن ناناسێت

بە گوێرەی دانپێدانانی تیرۆریستە بەدیل گیراوەکان ، تورکیا بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ جۆرەکانی یارمەت یسەربازی، دارایی و هەواڵگریان داوەتە دژبەرانی سووری. لە مارسی 2020 ئەنقەرە بەڵێنی دابووە تاران و مسکۆ تا لە ئەگەری راگرتنی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی دیمەشق، تورکیا لایەنە توندڕەوەکانی ئیدلب کۆنترۆڵ بکات و پاڵپشتی بکات لە ڕەوتی میانەڕەو لە ناوچەکە بەڵام ئەم هێرشەی دواییە پێچەوانەی ئەو پاگەندەیەی سەلماند.

پوختەی باسەکە

نەبوونی هێز لە هێڵە سنوورییەکان پارێزگای ئیدلب و گۆڕینی شێوەی چنینی هێزی هاوپەیمانەکانی دیمەشق بەهۆی پێکدادانەکانی غەززە، لوبنان و ئۆکراینا بووە هۆی ئەوەی کە تەحریرولشام ئەو هەلە بقۆزێتەوە و هێرش بکاتە سەر حەلەب. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە بەزینی قەڵای شام دەبێتە هۆی لەدەست چوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە. پرسێک کە چارەسەر بوونی قەیرانی سووریا زەرووری دەکاتەوە ئەوەیە کە ڕۆژاوای ئاسیا بە هۆی بوونی سنووری دەستکردەوە هەر بەستێنی ئاژاوە و قەیرانی هەیە و ئەگەر وڵاتانی ناوچەکە هەوڵێک بۆ شکستی تیرۆریستەکان لە سووریا نەدەن ئەو ئاژاوە وەکوو ڤایرۆسێک هەموو ناوچەکە دادەگرێت. تورکیا لە ئەو پرسە بەدوور نییە و کەمترین لێکەوتەی شەڕ بۆ تورکیا چوونی ئاوارەکانی سووریا بۆ ئەو وڵاتە دەبێت.

News ID 52950

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha