بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵەچیرۆکی "چیاتهرین کام" نوێترین بەرهەمی ئامینە ڕەحیمی(ژوان) بە لەخۆگرتنی ١٢ کورتەچیرۆکی ڕیئاڵ و سوورڕێئاڵ کە لە مەودای ساڵەکانی ١٣٩٥ تا ١٤٠٢ نووسراون، لە لایەن بڵاوگەی گوتار لە شاری سەقز چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئامینە ڕەحیمی(ژوان) کە پێشتر سێ ڕۆمانی بە ناوکانی "قووڵ پێسەو غەریبی کاڵێ"، "خەڵاتوو پایزی"، "دێڕ بە دێڕ حەسرەت" و دوو کۆمەڵەشێعری "یاسینەو سەرەمەرگوو تیشکێ" و "ڕاشا" لێ بڵاو کردۆتەوە، بە هۆی نەخۆشینی ئێمئێس خانەنشینە و توانای بیستن و ڕێگا ڕۆیشتنی لەدەست داوە.
Your Comment