بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکانی ئامەد، ئەستەنبۆڵ، ماردین، شەرناخ و ئەنقەرە، دەیان ڕۆژنامەنووس، چالاکی مافی مرۆڤ، مامۆستایان و سیاسەتوانانی کورد دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە چەنگیز دۆندار، شارەوانی هاوبەشی کایا پینار، ڕۆزا مەتینا سەرۆکی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژنامەنووسی مێزپۆتامیا، ئەحمەد سومبولی ڕۆژنامەنووس و ... دەیان کەسی تر بەشێکن لەو ڕەوتی دەستگیریی چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی کوردی تورکیا.
Your Comment