بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شەهاب، مەحموود قامتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵڵا ڕاێگەیاند: هێرشەکانی ئەمڕۆی حزبوڵڵا بە واتای گۆڕینی هاوکێشەی هێرش بۆ سەر بەیرووت، بۆ هێرش بۆ سەر تلاڤیڤ بوو.
ڕاشیگەیاند: بەرخۆدان مۆڵەتی جێگربوون لە خاکی لوبنان بە دوژمن نادات و نتانیاهۆ بە ئاگر ناتوانێ مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت و هێرشەکانی ەئوڕۆ بۆ سەر تلاڤیڤ سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە دانوستانەکان، جەختی کرد: مۆڵەتی ڕاپەڕاندنی بڕگەیەک بە ئیسرائیل نادەین کە سەروەریی لوبنان خەوشەدار بکات.
Your Comment