بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سووریا کە لە سەرووی شاندێکەوە سەفەری تارانی کردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی خەزەڵوەر لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
عێراقچی : کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کۆتایی بهێنێت بە بێ کردەوەیی هەمبەر پرسی غەززە و لوبنان
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کۆتایی بهێنێت بە بێ کردەوەیی هەمبەر غەززە و لوبنان.
عەباس عێراقچی لە کۆنگرەی ڕۆژنەماڤانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: دانوستانی باشمان پێکەوە هەبوو و باسمان لە سەر غەززە و لوبنان کرد.
عێراقچی وتیشی: دەسخۆشی لە هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی دەوڵەتی سووریا و خودی بەشار ئەسەد دەکەین بۆ میوانداری لە ئاوارە لوبنانی و سوورییەکان. سەرەڕای کێشەی ئابووری لە سووریا نزیک بە 500 هەزار ئاوارەی لوبنانیان وەرگرتووە
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ئێمە ڕووبەڕووی هەر داگیرکارییەک دەبینەوە و هەروەها پشتیوانی لە مافی ئێران دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر تاوانێک.
ئێمە جەخت لەسەر هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات دەکەینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕیشەکێش کردنی هەموو ئامرازە تیرۆریستییەکان وەک پێویستییەکی بەپەلە بۆ ناوچەکە.
لە درێژەدا وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: دانوستانێکی زۆر باشمان ئەنجامدا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان. ئەم دانوستانانە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتن.
وەزیری دەرەوەی سووریا لە درێژەدا وتی: ناوچەکە بە هۆی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی کە لە دژی فەلەستین دەستی پێکرد و تا لوبنان درێژ بووەوە، ڕووبەڕووی پێشهاتی زۆر دەبێتەوە و بینیمان کە تاوانەکانی ڕژیم لە سوریاش ڕووی داوە. لەوانە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا کە ئەنجامدرا و ئێمەش ئیدانەمان کرد. ئەلسەباغ وتی: ئێمە وتمان دەبێ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕابگیرێت و دواتر یارمەتی مرۆیی ڕەوانە بکرێت. ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ سزا بدرێت. ئێمە دژایەتی هەر جۆرە داگیرکارییەک دەکەین و پشتیوانی لە مافی ئێران دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر تاوانێک.
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: دەبێت کۆتایی بە داگیرکارییەکانی زایۆنیستەکان لە گوڵان بهێنێت.
باسمان لە پاڵپشتی هەندێک وڵات کرد بۆ ئەو تاقمە تیرۆریستیانە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەندێک وڵات ڕێوشوێنی تێکدەرانە دژی سەروەری ئێمە دەگرنە بەر سەبارەت بە بەهێزکردنی تاقمە تیرۆریستییەکان لەلایەن ئەمریکاوە وتی: پەرەسەندنی گرژییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەمان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی کۆندا ڕوودەدات. پڕۆژەی ئەمریکی- زایۆنیستی کە ئامانجی دووبارە کێشانەوەی سنوورەکانی ناوچەکەیە. وتیشی: ئێمە لە ساڵی 2011ەوە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە بووینەوە، توانیمان ئەو گرووپانە دەربکەین، بەڵام هەندێکیان لە باکووری سووریا چالاکن، کە ئێمە بەرەنگاریان لەگەڵدا دەکەین. ئەلسەباغ وتی: ڕژێمی زایۆنی لە گەیشتن بە ئامانجەکانیدا شکستی هێناو.
Your Comment