AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٤ ١٩:٤١

وەزیری بەرگری تورکیا: هیچ بژاردەیەک بۆ ئاشتی لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە بوونی نییە

وەزیری بەرگری تورکیا: هیچ بژاردەیەک بۆ ئاشتی لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە بوونی نییە

تورکیا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کوردستانی سووریا چڕ دەکاتەوە؛ وەزیری بەرگری تورکیا جەختی کرد کە ئاشتی لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە نامومکینە و شەڕی تورکیا تا لەناوچوونی تەواوی ئەو گرووپانە درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری بەرگری تورکیا، یاشار گولەر لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی گرووپە کوردییەکان لە سووریا بەرگریی کرد و جەختی کرد کە ئەو هێرشانە درێژەی دەبێت.

ناوبراو راشیگەیاند کە هێزەکانی تورکیا گورزی قورسیان لە هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە داوە و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەش لە وەڵام بە هێرشە تیرۆریستییەکە بۆ سەر ناوەندی پیشەیی بەرگری تورکیا بووە.

گولەر جەختی کرد: ئێمە هیچ بژاردەیەکمان بە ناوی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە نییە. ئەوام یان چەکەکانیان دادەنێن و ڕادەست دەبن یان بەتواوەتی لەناو دەچن.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڕەشە دەرەکییەکان، لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا هەواڵی دا و زیادی کرد: ئەگەری پێکدادانێکی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و ئەبێ بۆ هەر جۆرە سیناریۆیەک ئامادە بین.

News ID 52686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha