بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کاردانەوە بە لێدوانی وەزیری ڕژیمی زایۆنی بۆ پەیوەستکردنی کەرتی ڕۆژئاوایی بە سەرزەوینەداگیرکراوەکان، ڕایگەیاند: ئەو جۆرە لێدوانە نیشاندەری زاتی ڕەگەزپەرەستانە و داگیرکەرانەی زایۆنییەکانە کە پشتئەستوورە بە داگیرکردنی فەلەستین و کۆچاندنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان.
بەقایی بە ئاماژە بە سیاسەتی داگیرکاریی ڕژیمی زایۆنی لە ماوەی ٧٦ ساڵی رابردوو و دەستدرێژیی بەردەوام بە خاکی فەلەستین و پەرەدان بە شارۆچکە زایۆنینشینەکان، ئەو سیاسەتەی بە بەشێک لە پلانی کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی فەلەستین زانی کە بەتایبەت لە یەک ساڵی ڕابردووەوە بە دڕندانەترین شێوەی مومکین ئەنجام دەدرێت.
Your Comment