بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە هەژماری تاکەیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسی: جیلی یەکەم سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە سەر ئێران بە ناچار لەگەڵ ئەوپەڕی خۆڕاگری بەرەوڕوو بووەوە و لە کۆتاییدا بە ئەوپەڕی شکستەوە بۆ ئەمریکا کۆتایی هات.
ناوبراو زیادی کرد: بەڵگەتان دەوێت؟ بۆ نموونە بەسە دۆخی بەرنامەی ئاشتی خوازانەی ئەتۆمی ئێران هەمبەر پێش و پاش سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان بەروارد بکەن. هەوڵ بۆ سەپاندنی جیلی دووهەمی ئەوپەڕی گوشارەکان تەنیا بە جیلی دووهەمی ئەوپەڕی شکستەوە بۆ ئەمریکا کۆتایی دێت. ئایدیای باشتر ئەوەیە کە ئەوپەڕی لۆژیک تاقی بکەنەوە- لە قازانجی هەمووانە.
Your Comment