بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخران لە 20 ی ئۆکتۆبەری 2024 بەڕێوە چوو بەڵام هێشتا هەوڵێکی جیدی لەلایەن پارتە کوردییەکانەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەنجام نەدراوە.
گۆڤاری ئینگلیزی زمانی نیوعەرەب بە ئاماژە بە ئەو بابەتە هۆکاری پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە ناکۆکی لەسەر پۆستە سەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێم بەتایبەتی لە نێوان پارتی و یەکێتی وەسف کردووە.
سەرچاوە کوردییەکان بە ئەو گۆڤارەیان ڕاگەیاندووە کە یەکێتی بە پێچەوانەی ڕابردووەوە خوازیاری بەدەستەوە گرتنی لانیکەم یەکێک لە دوو پۆستی سەرەکی سەرۆک وەزیران یان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی جەختی کردووە کە پارتەکان تەنیا بە پێی ژمارەی کورسییەکانیان پۆستی حکومی بەدەستەوە دەگرن.
ئەو گۆڤارە دەنووسێت لەوانەیە ئەگەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ کە بەردەوام بۆ پارتی بووە، بدرێتە یەکێتی ئەوا لە هەوڵ بۆ بەدەستەوە گرتنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یان سەرۆک وەزیری دەست هەڵدەگرێت.
ئەو گۆڤارە لە زمانی سەرچاوە کوردییەکانەوە، لە ئەگەری درێژ بوونەوەی دانوستانەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم تا کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق واتا کۆتایەکانی ساڵی 2025 هەواڵی داوە.
هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوام بۆ یەکێتی بووە، لە پێدانی پۆستەکانی دیکە لە حکومەتی هەرێم بۆ ئەو پارتە کاریگەری بووە و پارتی ئەوە هاوئاستی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم دەزانێت.
Your Comment