AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٠ ٢٢:٠٤

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا؛

پزشکیان و بێن سەلمان لەسەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە قسەیان کرد

پزشکیان و بێن سەلمان لەسەر  ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە قسەیان کرد

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی شانشینی سعودیە، سەرۆک کۆماری ئێران باسی لە دۆخی ناوچەکە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پزیشکان و بێن سەلمان گفتوگۆیان کرد.

لەو گفتوگۆیەدا پزشکیان ڕایگەیاند کە بە هۆی چڕی بەرنامەکانیەوە نەیتوانیوە سەردانی ڕیاز بکات.

ئاماژەشی دا کە عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەی سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی بەشدار دەبێت لە عەرەبستان.

ڕاشیگەیاند: گومانم نییە ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامی کاریگەر و بەرجەستەی دەبێت لە وەستاندنی تاوانەکانی ئیسرائیل و شەڕ و خوێنڕشتنی غەززە و لوبنان.

News ID 52638

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha