بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەتیان ئەنجام داوە کە بنکەی ئاسمانی نەواتیم لە ناوچەی نەقەع _قەب لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکانی کردۆتە ئامانج.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاماژەپێکراوە بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی فەلەستین 2 ئەنجامدراوە و بە فەزڵی خودا ئەو مووشەکە ئامانجەکەی پێکاوە.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە سیستەمی بەرگریی ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بووە لە لەناوبردنی فڕۆکەیەکی ئەمریکی MQ-9 لەسەر ئاسمانی وڵاتەکە لە پارێزگای ئەلجەوف.
Your Comment