بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نارەزایەتییەکان بە لەکار دوور خستنەوەی شارەوانی شارەکانی ماردین، باتمان و خلفتی کە ئەندامانی پارتی دیمۆکراسی و یەکسانی گەلان واتا دەم پارتی بوون، بووە هۆی دەستگیری بەربڵاوی خەڵکی ناڕازی. تەنیا لە ڕۆژی ڕابردوودا 75 کەس لە باتمان و ژمارەیەکی زۆری کەسی دیکەش لە دیکەی شارەکانی کوردستانی تورکیا دەستگیر کراون. دەستگیر کردنەکان بە شێوەی توندئاژۆیانە ئەنجام دراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی بارمان. مادرین، ئەدەنا و خلفتی ئەنجام دراوە.
ئەحمەد تورک شارەوانی هەڵبژێردراوی خەڵکی ماردین لە کاردانەوە بە دیاری کردنی سەرپەرشت لە جیاتی شارەوانەکان ئەوەی کە نموونەیەک لە بەردەوام بوونی نادادپەروەری و سەرکوتی ئیرادەی خەڵک لە تورکیا وەسف کرد.هەروەها دەم پارتی لە کاردانەوە بە ئەو کارە و دەستگیر کردنی خەڵک لە نارەزایەتییەکان ئەو کارەی کودەتای ئاشکرا لە دژی هەڵبژاردنی خەڵکی کورد وەسف کرد.
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوش هەروەها لە کاردانەوە بە هەوڵەی حکومەتی تورکیا، ئەنجونی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لە ئەنقەرە بانگهێشت کرد.
Your Comment