AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٥ ٠٣:١٤

بە مانگیلەبەری ڕووسی؛

مانگیلەکانی هۆد هۆد و کەوسەر بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران

مانگیلەکانی هۆد هۆد و کەوسەر بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران

مانگیلەی دەستکردی تەواو ئێرانی "هۆدهۆد" و "کەوسەر" لە کاتێکدا کە بەرپرسی ڕێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێران و ئەندامانی تیمی دروستکردنی مانگیلە دەستکردەکان و ڕۆژنامەنووسان تەماشایان دەکرد، بە سەرکەوتوویی نێردرایە بۆشایی ئاسمان.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، مانگە دەستکردە هەستیارەکانی "کەوسەر" و "هۆدهۆد" کە لە لایەن کەرتی تایبەتی زانستبنەما دروست کرابوون، بە مانگی دەستکردێک لەسەر کەشتییەکی سۆیوزی ڕووسی بەرەو بۆشایی ئاسمان هاویشتران.

مانگیلەکانی هۆد هۆد و کەوسەر بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران

مانگی دەستکردی کەوسەر بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵی و نەخشەکێشان و ڕووپێوی گونجاوە، هەروەها مەودای وێنە ڕەنگاوڕەنگەکەی ١٥ کم و ڕێژەی وێنەگرتنی ٦ لە چرکەیەکدا.

"هۆد هۆد" مانگی دەستکردێکە بە ستانداردی مانگی دەستکردی سێگۆشەیی و ئەرکەکەی دروستکردنی سەکۆیەکی تایبەتە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی باندی تەسک. زۆرترین خزمەتگوزاری مانگی دەستکردی هۆد هۆد کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گواستنەوە و لۆجستیک و ژینگەدا.

ئەو دوو مانگیلە لەلایەن گەنجانی هەڵکەوتەی ئێرانی کۆمپانیای زانست بنەمای ئومێد فەزا داڕێژراوە و چێ کراوە و بە پاڵپشتی جێگرایەتی زانستی، تەکنۆلۆژیایی و ئابووری زانست بنەی سەرک کۆماریی، ڕێکخراوی گەردوونی ئێران و باڵوێزخانەی ئێران لە ڕووسیاوە ئامادەی هاویشتن کراوە.

News ID 52557

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha