بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵوێزانی بیانی لە تاران، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لەم قۆناغە هەستیارەدا پێداگرە لە هەوڵی بەکۆمەڵی دیپلۆماسی بۆ وەستاندنی جەنایەت و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی و داوا لە ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات هەنگاوی پێویست بۆ ئەو کارە هەڵگرن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ناوچە تا وەستاندنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی ڕووی ئاسایش بەخۆوە نابینێت، ڕاشیگەیاند: ئێمە بە بیرهێنانەوەی بەرپرسایەتیی هەموو دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەوڵەتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی پێشگری و سزادانی جەنایەتەکانی کۆمەڵکوژی و دەوڵەتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنە چوارینەکانی ژێنێڤ، خوازیاری جموجۆڵی خێرا و کارا و یەکلاکەرەوە بۆ کۆنتڕۆڵ و پێشگری لە پێشێلکارییە ئاشکراکانی ڕژیمی زایۆنین.
وەزیری دەرەوە بەفەرمی ناسرانی مافی چارەخۆنووسیی فەلەستین و ڕەچاوکردنی واقعی مەیدانی و جواگرافیایی لوبنانی بە تاقە ڕێگەچارەی مومکین و پاوەجێی دۆخەکە زانی و جەختی کرد: ئەنجومەنی ئاسایش پێویستە لە بەرامبەر پێداگریی ئیسرائیل بۆ درێژەدان بە شەڕ و جەنایەتەکانی لە غەزە و لوبنان هەوڵ بدا و بەپێی بەشی ٧ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان گەمارۆی قورس لە دژی ئەو ڕژیمە بسەپێنێت.
Your Comment