AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٨ ٠٨:٤٥

لە ڕۆژانی داهاتوودا دەهاویشترێت؛

ئێران ئامادەی هاویشتنی دوو مانگیلەی "هودهود" و "کەوسەر"

ئێران ئامادەی هاویشتنی دوو مانگیلەی "هودهود" و "کەوسەر"

دوو مانگیلەی "هودهود" و "کەوسەر" کە بە پاڵپشتیی جێگرایەتی زانستی، تەکنۆلۆژی و ئابووریی زانست‌تەوەری سەرۆک کۆماری داڕشتراوە و چێکراوە، بەزوویی بە ئامانجی گەشەدانی پێوەندی گەردوونی و ئینتەرنێتی ڕەوانەی گەردوون دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جێگرایەتی زانستی، تەکنۆلۆژی و ئابووریی زانست‌تەوەری سەرۆک کۆماری، مانگیلەی کەوسەر بە کاربۆردی هەڵسەنگاندن لە دوورەوە کە لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویدا داڕشتراوە و چێکراوە و هەروەها مانگیلەی هودهود کە بەرهەمی گەشەدانی تەکنۆلۆژیای نوێی کەوسەر لە ساڵی ١٤٠١ی هەتاوییە، بۆ دابین‌کردنی خزمەتکاریی ئینتەرنێتی شتەکان ڕەوانەی گەردوون دەکرێن.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە هاویشتنی ئەو دوو مانگیلەیە، هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ بیچم‌دانی کۆمەڵەی مانگیلەیی "دوو نما" وەک سیستەمێکی یەکپارچەی خزمەتکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکانی گەردوون‌پێوەر لە پێناو باشترکردنی بەڕێوەبەری و چاودێری لە کەرتی گواستنەوەدا.

ئەم کۆمەڵە بریتییە لە ٢٠٠ مانگیلە لە جۆری هودهود (مانگیلەی ئینتەرنێتی شتەکان) و کەوسەر (مانگیلەی وێنەهەڵگری) کە بەو داهێنانە، بواری چاودێری و پێوەندیی کامڵی گەردوونی دەستەبەر دەکرێت.

News ID 52468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha