بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی شانزدەهەمین ڕێزنان لە ئەدەبی جیهادی و بەرخۆدان لە زەنجان، پێشەکی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەر کتێبی "پاییز هات"، وەک گێڕانەوەیەک لە ژیانی خاتوو فەخرولسادات مووسەوی و سەرداری شەهید ئەحمەد یووسفی فەرماندەی یەکەی ئەندازیاریی ڕەزمی سپای زەنجان، بڵاو بۆوە.
دەقی پێشەکییەکەی ڕێبەری ئێران لە سەر ئەو کتێبە بە گوێرەی خوارەوەیە:
بە ناوی خودا
عەشقی ئاگرین، ورەی پۆڵایین، و ئێمانی ڕاستەقینە نیگاگەری ڕووی ژیانی ئەو دوو گەنجەیە کە بە نووسینی جوان و ڕەوان لەم کتێبەدا وێنا کراوە. ئەمەش بەشێکە لە هەمان گێڕانەوەگەلی ڕاستگۆیانە کە بیستن و خوێندنەوەیان دەبێتە هۆی شەرمەزاربوونی کەسانی وەک من و ئاشکرابوونی مەودای هێندەی ئەستێرەکان لەگەڵ ئەو خەباتگێڕە ڕاستەقینانە.
سەرماوەزی ١٤٠١
Your Comment