AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٩ ٠٨:٤٤

لە 1266 بنکەدا بەڕێوەدەچێت؛

دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: "ئاماده‌كاریی ته‌واویكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ببات".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان كرانه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕوی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستێكرد و تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و واده‌كه‌ش درێژ ناكرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هه‌زار و 266 بنكه‌ بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت، لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کراوە دەبن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانەدا هەیە، دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.

News ID 52322

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha