AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٦ ٠٧:٣٥

بە گوێرەی فارێن پاڵسی؛

هەولێر دواوێستگەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

هەولێر دواوێستگەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

گۆڤارێکی ئەمریکی لە یەکلابوونەوەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەواڵی دا و رایگەیاند تەنیا بەشێکی چکۆلەی ئەو هێزانە و ئەویش بۆ یارمەتیی هێزە کوردەکانی سووریا لە هەولێر دەمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری سیاسیی فارێن پاڵسی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکدا لە یەکلابوونەوەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ئەنجامی دانوستانی دوو قۆڵی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە هەواڵی دا و نووسی: لەگەڵ لاوازبوونی داعش لە عێراق و نەبوونی بیانوویەک بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، کاتی ئەوە گەیشتووە ٢٥٠٠ هێزی ئەمریکی لە عێراق بکشێنەوە.

فارێن پاڵسی وێرای ئاماژە بە تێچووەکانی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هاوکاتی ناڕەزایەتیی زۆربەی عێراقییەکان لەو مانەوەیە، ئاشکرای کرد: تەنیا بەشێکی چکۆلەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەویش بۆ یارمەتی بە ئۆپەارسیۆنی دژە داعشی هێزە کوردەکانی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.

News ID 52269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha