بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا لە یەکەم ساڵڕۆژی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە بوردمانی نەخۆشخانەی ئەلمعدانی غەززە، سیناریۆی درۆیی ئیسرائیلییەکان بۆ هێرش بۆ سەر فەلەستین و لوبنان فریوێکی گەورە بۆ ڕەوایی دان بە هەوڵی ناسایی و دژە مرۆییەکانی خۆی وەسف کرد.
لە بەشێک لە ئەو بەیاننامە هاتووە: بە تێپەڕینی یەک ساڵ لە جەنایەتی گەورەی ئیسرائیل بۆ بوردمانی نەخۆشخانەی ئەلمعدانی غەززە کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی سەدان مرۆڤی بێ تاوان، بیرهێنانەوەی ئەو جەنایەتە دزێوە جێگای داخە.
ئیسرائیل دوای شکستی مێژوویی لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بە پاگەندە و سیناریۆی درۆیی لە چالاکی حەماس و بەرخۆدان لە نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکان، هێرشی کردە سەر ئەو نەخۆشخانەیە تا جارێکی دیکە بێ باکی خۆی لە کردەوە نەنواندنی کۆمەلگای نێودەوڵەتی ئاشکرا بکات .
پاڵپشتەکانی جەنایەتەکانی ئیسرائیل بەتایبەتی ئەمریکا کە بە ناردنی هێزی سەربازی و پێدانی جۆرەکانی تەقەمەنی بووە هۆی هاندانی جەلادان بۆ هێرش بۆ سەر غەززە و لوبنان و ئەوان هاوبەشی تاوانەکانی ئیسرائیلن و ئەبێ لە بەردەم دادگا و ویژدانی مرۆڤایەتی و مێژوو وەڵامدەر بن.
لە کۆتاییدا هاتووە:مافی ڕەوا و یاسایی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین بۆ بەدی هێنانی مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان نکۆڵی نەکراوە و لە پاڵپشتی و هاوڕێیەتی لە بەرخۆدانی ئیسلامی درێغ ناکەین و داوا لە هەموو گەلانی موسڵمان دەکەین هاوڕێ لەگەڵ ئێران لە دژی ئیسرائیل بوەستنەوە و لە ئەو بارەوە هەوڵی پێویست بدەن.
Your Comment