AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٤ ١٦:٥٢

لە لێدوانێکدا؛

باخچەلی داوا لە ئۆجالان دەکات پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە

باخچەلی داوا لە ئۆجالان دەکات پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە

دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری نەتەوەخوازی توندڕەوی مەپەهە، لە حاڵێکدا داوا لە ئۆجالان دەکات کە پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە کە 43 مانگە هیچ هەواڵێکی لێ نەبیتسراوە و جەختی کرد کە تورکیا هەرگیز لەگەڵ گرووۆە چەکدارەکان گفتوگۆ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەلی ، ڕێبەری پارتی جووڵەی نەتەوەیی، مەهەپە، لە لێدوانێکدا جارێکی دیکە هەڵوێستەکانی خۆیی هەمبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە دووپات کردەوە.

باخچەلی لە لێدوانەکەیدا داوای کە ئۆجالان کرد کە پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە و وتی: ئەبێ کۆتایی بە تیرۆریزم بهێنێت و هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی بە شێوەی تاک لایەنە ڕابگەیێنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئۆجالان ساڵەهایە لە زیندانی ئیمرالییەوە و ئەمە 43 مانگی بەردەوامیشە کە هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ جیهانی دەرەوە نەبووە و هیچ هەواڵێکی لەبەردەستدا نییە.

ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی تورکیا هەرگیز لەگەڵ تیرۆریستەکان لەسەر کورسی دانوستان دانانیشێت و ڕێکاری سەربازی و ئەمنیەتی لە ئارادا دەبێت.

News ID 52253

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha