بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕیانوستی، یەکێتی ئەورووپا ئەوڕۆ دووشەممە بە بیانووی بێهۆی هەناردەی درۆن و مووشەکی بالستیکی ئێران بۆ ڕووسیا، گەمارۆی نوێی لە دژی ١٤ کەسایەتی و دامودەزگای ئێرانی و لەوان ٣ کۆمپانیای فرۆکەیی ئیرانئایر، ماهان و ساها ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا ئەوروو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هاوپەیوەند بە بیانووی هەناردەی درۆن و مووشەکی بالستیکی ئێران بۆ ڕووسیا، ٣ کۆمپانیای فرۆکەیی ئێران، ٢ کۆمپانیای دابینکاری پاژی درۆنی ئێرانی و ٢ کۆمپانیای چالاک لە بواری بەرهەمهێنانی مۆتۆرگەلی پێویستی مووشەکی خستۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەو یەکێتییەوە.
Your Comment