بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی کەناڵی "سیئێنئێن" لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای شرۆڤەی ئۆپەراسیۆنی بێهاوتای درۆنیی حزبوڵڵای لوبنان لە قووڵایی سەرزەوینەداگیرکراوەکان، نووسی: هێرشی ڕۆژی یەکشەممە یەکێک لە خوێنینترین هێرشەکانی دژی ئیسرائیل لە سەرەتای ئاکتەوبری پارەکەوەیە.
نووسەرانی ڕاپۆرتەکە لە درێژەدا بە سەرسووڕمان لە چۆنیەتی تێپەڕینی درۆنەکانی حزبوڵڵا لە سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی، وتیشیان: سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل ئەگەرچی جێی متمانە و پشتپێبەستنن؛ بەڵام دوێنی یەکشەممە لە کاتی هێرشەکەدا هیچ هوشدارێکی هێرشی ئاسمانیان لە ناوچەی بنیامینادا نەداوە و ئێستا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە چۆنە ئەم درۆنانە توانیویانە بەبێ ئەوەی بناسرێنەوە، بەو ڕادەیە دزە بکەنە قووڵایی ئیسرائیلەوە.
شایانی باسە شەوی یەکشەممە ١٣ی ئاکتەوبر، بەرخۆدانی لوبنان لە ئۆپەراسیۆنێکی بێوێنەدا توانی دوای ناسکاریی سروشتی بە درۆنی هودهود و پاشان بە کەڵکوەرگرتن لە درۆنی خۆتەقێنەرانەی پۆلی ئەبابیل هێرش بکاتە سەر هۆڵی خواردنگەی تیپی گوڵان لە ناوچەی بنیامینا لە حەیفا کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی تایمزی ئیسرائیل، لەو هێرشەدا لانیکەم ٤ زایۆنی کوژراون و ٥٨ کەس بریندار بوونە کە ٧ کەسیان برینی قورسیان هەڵگرتووە. ئەگەرچی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی زیاتر ژامرەی بریندارانی ١١٠ سەربازی زایۆنی ڕاگەیاندووە.
Your Comment