AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٣ ٠٧:٠٩

بلوومبێرگ؛

زیانە بەرچاوەکانی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

زیانە بەرچاوەکانی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

بلوومبێرگ لە زیانی قورسی ڕژیمی زایۆنی لە دوای ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستی٢" هەواڵی دا و ئەو زیانانەی بە قورسترین زیانێک وەسف کرد کە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا لەو ڕژیمە دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بلوومبێرگ ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەگەلی ڕژیمی زایۆنی نیشان دەدا، سەدان بینا لە سەرزەوینەداگیرکراوەکان لە دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئەو ڕژیمە لە قەوارەی ئۆپەراسیۆنی کاردانەوەیی "بەڵێنی ڕاستی ٢" زیانیان پێ گەیشتووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵدەرییە ناوەندی سەرزەوینەداگیرکراوەکان و باشووری تلاڤیڤ و هودهەشارۆن زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

بلوومبێرگ لە درێژەدا بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کاروباری ماڵیاتیی ڕژیمی زایۆنی و بە ئاماژە بە "لەبەرچاو نەگرتنی زیانەکان بە بنکە ئاسمانییەکانی تل‌نوو و نواتیم"، ڕایگەیاند: زیانی لێکدراوەی ڕژیمی زایۆنی لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئێران لە نێوان ٤٠ تا ٥٣ ملیۆن دۆلار بەراورد کراوە.

ئەو هەواڵدەرییە جەختی لەوەش کرد کە ئەو ئاستە لە زیان، زۆرترین زیانێکە کە ڕژیمی زایۆنی لە سەرەتای شەڕی ئێستاکەی و لە دوای ٧ی ئاکتەوبری ٢٠٢٣ـه‌وە تووشی بووە.

News ID 52223

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha