AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ١٧:٣٤

بە کەرنەڤاڵی سەمای ڕەنگەکانەوە؛

حەڤدەهەمین مێهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستیپێکرد

حەڤدەهەمین مێهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستیپێکرد

حەڤدەهەمین خولی مێهرەجانی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ئەوڕۆ شەممە بە کەرنەڤاڵی سەمای ڕەنگ و جل‌وبەرگی کوردی لە ڕێپێوانێک لە چوارڕێیانی شەوڕەنگەوە بۆ پارکی میللەتی ئەو شارە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەڤدەهەمین مێهرەجانی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان وەک یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە هونەرییەکانی پارێزگای کوردستان ئەوڕۆ شەممە ٢٠ی ڕەزبەر لە میانەی کەرنەڤاڵی سەمای ڕەنگ و جل‌وبەرگی کوردی لە ڕێپێوانێک لە چوارڕێیانی شەوڕەنگەوە بۆ پارکی میللەتی ئەو شارە دەستی پێکرد.

هەروەها لە ڕیوڕەسمی دەسپێکی ئەم ڕووداوەدا پاش خوێندنەوەی پەیامی سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشاد و پێداگریی لە کردنەوەی دەلاقەی ئاخاوتن و دەربڕینی پێداویستییەکانی ژیان لە ڕێگەی شانۆی سەرشەقامەوە، گرووپی مۆسیقای سلێمانی چەندین کۆپلە مۆسیقای کوردی ئاراستە کرد.

ئەم ڕووداوە هونەرییە بڕیارە بە نمایشدانی ١٥ بەرهەمی شانۆیی لە گرووپگەلی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە وڵاتانی ئەڵمان، ئەلجەزایر، عێراق و ئەرمەنستان، لە پارکی شانۆ، پارکی میللەت، دەریاچەی زرێوار و مەیدانی ئیمام حسێن(دخ)ی شاری مەریوان بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ (تا ۲۵ی ڕەزبەر) میوانداری هونەرمەندان و لایەنگرانی هونەری شانۆیی بێت.

News ID 52203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha