فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان
-
دەسپێکی هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان
مەریوان لە ئەمڕۆ، چواری خەزەڵوەرەوە، جارێژی دیکە بووەتە شارێک بۆ شانۆ، گفتوگۆ و داهێنان. هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداری زیاتر لە 43 گرووپ لە ناوخۆ و دەرەوە دەستی بەکار کرد.