AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ١٢:٤٧

برووجردی بۆ مێهر:

دوژمن هەڵە بکات ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 3 زۆر توند دەبێت

دوژمن هەڵە بکات ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 3 زۆر توند دەبێت

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: ئەگەر هەڵەیەک لەلایەن ئیسررائیل و هاوپەیمانەکانەوە ئەنجام بدرێت، ئۆپراسیۆنی بەڵێنی راستی 3 بەتواوەتی جیاواز و توندتر لە دوو ئۆپراسیۆنە پێشووەکە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر، بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ توانی بەرگری سەربازی خۆمان بەرز بکەینەوە، ڕایگەیاند: گۆڕانکاری لە بواری کوالێتی لە ئۆپراسیۆنی بەڵێءنی ڕاستی دوو لە چاو ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی یەک زۆر کاریگەر بوو و هەموو جیهان گەورەیی مووشەکە هایپێرسونیکەکانمانیان بینی.

ناوبراو وتیشی: ئاساییە کە ئەگەر هەمدیسان هەڵەیە لە لایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانییەوە ئەنجام بدرێت، ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی سێ کۆماری ئیسلامی بەتواوەتی جیاواز لە دوو ئۆپراسیۆنە پێشووەکە و زۆر توندتر دەبێت.

ئەمریکییەکان هۆکاری سەرەکی قەیرانە ناوچەییەکانن

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکییەکان هۆکاری سەرەکی قەیرانە ناوچەییەکانن، وتی: ڕاستە کە جەنایەتە ناوچەییەکان بە ڕواڵەت لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەمریکا یارمەتی تەقەمەنی دەداتە ئیسرائیل و پاڵپشتی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەکات.

برووجێردی جەختی کرد: لە ئەو دۆخەدا ئەگەر دوژمن هەوڵێک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدات یان ئەوەی کە هێرش بکەنە سەر ئێران، ئێمەش بە شێوەی نوێ لە بواری بەرگری و سەربازییەوە دەردەکەوین و وەڵامی توندتریان دەدەینەوە.

ئەبێ ئەوپەڕی بەرگری سەربازیمان هەبێت

نوێنەری خەڵکی لارستان لە مەجلیس بە جەخت لەسەر پێداویستی بەرز کردنەوەی ئاستی بەرگری سەربازی ئێران وتی: ئێمە ئەبێ بەرزترین ئاستی بەرگری سەربازیمان هەبێت و توانایی سەربازی خۆمان بەرز بکەینەوە.

ناوبراو جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرز کردنەوەی تواناییە سەربازییەکانی خۆی جگە لە ئەوەی کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی قبووڵمان کردووە و هەروەها قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە پرسی بۆمبی ئەتۆییە، هیچ جۆرە سنوورێک بۆ خۆمان دانانێین.

News ID 52199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha