AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ٠٧:٥٠

کارناسێکی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا:

ئێران هیچ ڕۆڵێکی لە کڕینی پەیجێرەکانی حزبوڵڵا نەبووە

ئێران هیچ ڕۆڵێکی لە کڕینی پەیجێرەکانی حزبوڵڵا نەبووە

کارناسێکی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا پاگەندە ناڕاستەکان لە سەر ڕۆڵی ئێران لە کڕینی پەیجێرەکانی حزبوڵڵای لوبنانی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆررتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەزا سەدرولحسێنی کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە هەندێک لێدوان لەسەر شێوەی کڕینی پەیجێرەکانی حزبوڵڵای لوبنان وتی: سەبارەت بە کڕینی پەیجێرەکانی لوبنان چەند خاڵی گرینگ هەیە، یەک ، ئەوەی کە ئەو پەیجێرانە بە هیچ لەونێک نە لە ئێران بەرهەم هاتوون و نە لەلایەن هیچ کۆمپانیایەکی ئێرانییەوە کڕدراوە، واتا هیچ کەسێکی ئێرانی لە کڕین، گواستنەوە و دابەش کردنی ئەو پەیجێرانە ڕۆڵی نەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: پەیجێرەکان زیاتر لە دوو ساڵی ڕابردوو کڕدراون و لە گەیتی ئیکس ڕی سی وڵاتەوە تێپەڕیوە و لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین کە بە هۆی پێچراو بوون و لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ئاستی بانەوە ئەگەری لێکدانەوەی وردی ئەو پەیجێرانە بۆ تاقیگەکان و دەزگاکانی ئیکس ڕی زۆری بوڵاتەکان نامومکین بووە

ئەو کارناسەی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: بەم پێیە ئەبێ سەرەنج بدەین کە بەشێک لە ئەو پەیجێرانە لە نیوان هێزە کاریگەرەکانی حزبوڵڵا دابەش نەکرا و بەشێکی زۆری بریندارەکان لە تەقینەوەی پەیجێرەکان خەڵکی ئاسایی بوون کە ئەو پەیجێرانەیان لە بازاڕدا کڕیبوو ، ئاڵبەت ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی حزبوڵڵاش بریندار بریندار بوون.
شیاوی باسە کە لە ئەم دواییەدا کارناسێک لە یەکێک لە بەرنامەکانی دەنگ و ڕەنگی ئێران بە پێدانی زانایری هەڵە وتبووی کە ئێرانی پەیجێرەکانی حزبوڵڵای لوبنانی لە کۆمپانیایەکی تایوانی کڕیوە، کە دواتریش هەر لەلایەن دەنگ ڕەنگەوە ڕاگەیێندرا کە قسەکانی ئەو کارناسە پشت ڕاست ناکاتەوە و پێشتریش حزبوڵڵای لوبنان بۆ خۆی ئەو بابەتەی ڕەت کردبووەوە.
News ID 52192

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha