AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٥ ١٠:٢٧

نوێنەری ئێران ڕایگەیاند:

وەڵامی یەکلایی ئێران بە تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەمریکا سەبارەت بە دەریای سوور

وەڵامی یەکلایی ئێران بە تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەمریکا سەبارەت بە دەریای سوور

نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی کومیتەی پارێزەری لە ژینگەی دەریایی جەختی کرد: ئێران پابەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆیەتی بەڵام ئەمریکا بە پاڵپشتی لە ئیسرائیل بووەتە هۆ ینائەمنی لە ناوچەکە لەوانە دەریای سوور.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەشتا و دووهەمین کۆبوونەوەی کومیتەی دەرەکی پارێزەری لە ژینگەی دەریایی لە 9 بۆ 12 ی ڕەزبەر لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی بەڕێوە چوو.

لە ئەو کۆبوونەوە پووریا کۆلیوەند جێگری نوێنەری هەمیشەیی و موهاجر جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئەو کۆبوونەوە بەشداریان کرد.

لە ئەو کۆبوونەوە ژمارەیەکی کەم لە وڵاتەکان بە ڕێبەری ئەمریکا تۆمەتی بێ بنەمایان لە دژی ئێران هێنایە ئاراوە کە لەگەڵ وەڵامی نوێنەری ئێران لە بەیاننامەیەکدا ەرەوڕوو بووەوە.

کۆلیوەند لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند:ئێران پابەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆیەتی بەڵام ئەمریکا بە پاڵپشتی لە ئیسرائیل بووەتە هۆ ینائەمنی لە ناوچەکە لەوانە دەریای سوور.

هەروەها بەیاننامەی نارەزایەتی ئێران سەبارەت بە پابەند نەبوونی بریتانیا بە ڕێککەوتننامەی ناوەندی پێوەندیدار بە دەرکردنی لە کاتی خۆی ڤیزە بۆ شاندی ئێرانی لە هەشتا و دووهەمین کۆبوونەوەی کومیتەی سەرەکی پارێزەری لە ژینگەی دەریایی خوێندرایەوە و ئەمینداری گشت یڕێکخراوی ئایمۆش لە وەڵامدا ڕایگەیاند کە خەریکی شوێنگیری و هاوکاری نزیک بۆ چارەسەری ئەو پرسەن.


News ID 52104

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha