AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٨ ١١:٢٩

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین؛

شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە واتای کۆتایی هاتنی بەرخۆدان نییە

شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە واتای کۆتایی هاتنی بەرخۆدان نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە واتای کۆتایی هاتنی بەرخۆدان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین جەختی کرد: شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە ئەو بزووتنەوە و گەلی لوبنان سەرەخۆشی دەکەم.

ناوبراو درێژەی دا: نەبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە راستیدا قورسە، سەرەڕای ئەوە حزبوڵڵا گەورەپیاوی زۆری تێدایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: شەهادەتی سەید حەسەن نەسەروڵڵا خەسارێکی گەورەیە بەڵام بە واتای کۆتایی بەرخۆدان نیە بەڵکوو دەسپێکێکی نوێیە کە بە هێزێکی زیاترەوە تایبەت بووە.

News ID 51952

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha