AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٧ ١٦:٤٦

لە وەڵامی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی؛

گردبوونەوەی گەورەی "دەسپێکی نەسروڵڵا" لە تاران بەڕێوەچوو

گردبوونەوەی گەورەی "دەسپێکی نەسروڵڵا" لە تاران بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی جەماوەری لە وەڵامی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە هێرش بۆ سەر خەڵکی لوبنان و بۆردوومانی دڕندانەی بەیرووت لە ژێر ناوی "دەسپێکی نەسروڵڵا"، دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی شارەداری تاران ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی خۆویستانە و جەماوەری بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی شۆڕشی و شەهیدپەروەری پایتەخت لە وەڵامی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە مەیدانی فەلەستینی تاران دەستی پێکرد.

شایانی باسە ئەم کۆبوونوەیە لە دوای جەنایەتەکانی ڕۆژانی ڕابردووی زایۆنییەکان لە بۆدوومانی بەیرووت و کۆمەڵکوژیی خەڵکی بێ‌تاوان و بە ئامانجی شەرمەزارکردنی ئەو جەنایەتانە و پاڵپشتی لە خەڵکی لوبنان و غەزە بەڕیوە دەچێت.

News ID 51934

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha