AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢ ١٠:٥٨

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران بۆ مێهر:

هاویشتنی 5 بۆ 7 مانگیلە بۆ بۆشایی ئاسمان تا کۆتایی ئەمساڵ

هاویشتنی 5 بۆ 7 مانگیلە بۆ بۆشایی ئاسمان تا کۆتایی ئەمساڵ

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران لە هاویشتنی 5 بۆ 7 مانگیلە بۆ گەردوون تا کۆتایی ساڵی1043 هەواڵی دا و وتی: خەریکی بەرنامەڕێزی ب ۆهاویشتنی ژێرخولگەیی بە هاوکاری هەوافەزای سپا لە 1403 ین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن سالاریە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پێش بینییەکان لەسەر ئەوەیە کە تا کۆتایی ئەمساڵ 5 بۆ 7 مانگیلە بهاوێژین، ڕایگەیاند: ئاڵبەت لە بواری ژمارەی ناردنەکانەوە لەوانەیە یەک دوو حاڵەتیان جێبەجێ بکرێت.

سەرۆکی ڕێخکراوی گەردوونی ئێران زیادی کرد: ئەمساڵ 2 هاویشتنی دەرەکیمان هەیە و مانگیلەی تلووعی 3 و زەفەری 2 بە هاوێژەری دەرەکی لە مانگی سەرماوەز و بەفرانبار دەهاوێژرێن.

هەروەها ڕایگەیاند کە پێش بینی کراوە کە قائیم 100، سیمورغ و سیموڕغی بهینە بهاوێژرێن و مانگیلەی خۆجەیی کەوسەریش لە مانگی خەزەڵوەری ئەمسال لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دەنێردرێتە بۆشایی ئاسمان.

News ID 51834

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha