AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢ ٠٧:٠٤

ڕاپۆرتی مێهر؛

حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز؛ یادی شەهیدان و گیانبەختکردووانی پارێزەری وڵات

حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز؛ یادی شەهیدان و گیانبەختکردووانی پارێزەری وڵات

31ی خەرمانان ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی سەپێنراوی عێراق دژی ئێران؛ سەرەتای هەفتەی بەرەڤانی پیرۆزە لە ئێران.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە 31ی خەرمانانی ساڵی 1359ی هەتاوی، ڕژیمی بەعسی عێراق بە بڕیار و پلانی پێشوو و بە ئامانجی ڕووخاندنی نیزامی تازەدامەزراوی کۆماری ئیسلامی شەڕێکی تەواوی لە دژی ئێرانی ئیسلامی دەستپێکرد.

سەدام حسێن سەرۆک کۆماری عێراق لەبەردەم کامێرای تەلەفزیۆنی عێراق دەرکەوت و سەرەتای لەشکرکێشی ڕژێمی بەعسی بۆ سەر ئێران بە دڕاندنی ڕێککەوتنی جەزائیر ڕاگەیاند.

حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز؛ یادی شەهیدان و گیانبەختکردووانی پارێزەری وڵات

خەڵکی ئێران، گەنج و لاو و پیر و ژن و منداڵ دەستیان دایە بەرخۆدان و بەو هەموو چەرمەسەرێیەی بەرۆکیانی گرت و ئەو هەموو شەهید و بریندارەی پێشکەشیان کرد بۆ پاراستنی وڵات، ڕێگەیان نەدا بستێک لە خاکی ئێران بکەوێتە دەستی سەدام، بۆیە بەرگری پیرۆز لە فەرهەنگی ڕاوەستانی ئەم میللەتە قارەمانەدا شازترین وشەیە.

هەفتەی بەرگری پیرۆز ٣١ی خەرمانان، ساڵڕۆژی دەستپێکردنی شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی بەعسی عێراق لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک سەرەتای هەفتەی بەرگریی پیرۆز ناوزەد کرا و لە ٣١ی خەرمانان تا ٦ی ڕەزبەر بەردەوامە .

حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز؛ یادی شەهیدان و گیانبەختکردووانی پارێزەری وڵات

هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا هێزە چەکدارەکانی ئێران نمایشی سەربازی دەکەن و یادی شەهیدانی خەباتی سەربازی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز بەرز ڕادەگڕن.

هەروەها دوایین دەستکەوت و جیهازاتە بەرگری و چەکدارییەکانی ناوخۆی ئێران لە نمایشە سەربازییەکاندا پەردەی لەمسەر لادەدرێت.

حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز؛ یادی شەهیدان و گیانبەختکردووانی پارێزەری وڵات

ئێران ئێستا و لە دوای شەڕی سەپێندراوی نێوانیان لەگەڵ عێراق، کە پیلانێکی نێودەوڵەتی بوو بۆ لەکار خستنی کۆماری ئیسلامی، سەرەڕای گەمارۆکانی ڕۆژاوا و ئەمریکا توانیویەتی لەباری توانایی بەرگریەوە زۆر سەرکەوتوو بێت.

News ID 51824

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha