AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٩ ١٢:٣٨

موفتی سوننەی عێراق:

پاڵپشتی لە ئامانجەکانی فەلەستین بە گوێرەی تەوحید ئەرکی هەموو موسڵمانانە

پاڵپشتی لە ئامانجەکانی فەلەستین  بە گوێرەی تەوحید ئەرکی هەموو موسڵمانانە

موفتی ئەهلی سوننەی عێڕاق جەختی کرد: ئەرکی سەر شانی هەموو موسڵمانانە کە بە پێی وشەی " لا اله الا اللە" و تەوحید پاڵپشتی لە ئامانجەکانی موسڵمانان بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ مەهدی سەمیدعی، موفتی ئەهلی سوننەی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای مەکۆی جیهانی نزیک بوونەوەی ئایینە ئیسلامییەکان، سەرلەبەیانی پێنجشەممە 29 ی خەرمانان لە ڕێوڕەسمی سی و هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی کە لە هۆڵی کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوە چوو، بە ئاماژە بە ئەوەی کە خەڵک لە بەرانبەر ستەم دوو دەستەن، وتی: هەندێک لە خەڵک سەر بە سازانن و هەندێکی دیکە بە گیان و دڵ هەمبەر ستەم دەوەستنەوە. بەڵام بە پێی قسەی خودا، کەسانێک کە لە ڕێگای خودا شەڕ دەکەن لەگەڵ کەسانێک کە لە ماڵەوە دادەنیشن یەکسان نین.

ناوبراو زیادی کرد: هەندێک کەس خاوەن ڕۆحیەی تۆڵە و دوژمنایەتی لەگەڵ موسڵمانانن بەڵام ئەگەر بەڕاستی بڕوانین ناتوانین لە مافی خۆ و موسڵمانان چاوپۆشی بکەین و ئیزن بدەین ئەوان مافی موسڵمنان پێشێل بکەن.

ئەمڕۆ هەندێک لە وڵاتەکان کە بەرەی بەرخۆدان پێک دەهێنن وەکوو موسڵمانان فەلەستین، لوبنان، یەمەن ، ئێران، عێڕاق، ئەفغانستان و پاکستان بە شێوەیەک لە ئامانجەکانی فەلەستین پاڵپشتی دەکەن و تەنانەت هەندێک لە وڵاتان سەرۆکەکانی خۆیان بۆ ئەو پاڵپشتییە هان دەدەن کە ئەو کارە لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.

News ID 51766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha