AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٩ ٠٩:٠٦

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان:

ئێران هێرش بۆ سەر باڵوێزەکەی خۆی لە لوبنان شوێنگیری دەکات

ئێران هێرش بۆ سەر باڵوێزەکەی خۆی لە لوبنان شوێنگیری دەکات

ئیرەوانی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران هێرش بۆ سەر باڵوێزی خۆی لە لوبنان بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکات، داوای لە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل ئیدانە بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆبوونەوە گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بۆ سەر باڵوێزەکەی خۆی لە لوبنان کە بووە هۆی بریندار بوونی بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکات و بە مافی خۆی دەزانێت بە پێی مافی نێودەوڵەتی هەوڵی پێویست بدات بۆ وەڵامدانەوە بە ئەو جەنایەت و پێشێل کرانە یاسایە.

ئیرەوانی جەختی کرد: ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ئەو هەوڵە تیرۆریستییەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرۆکی نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان و هەروەها پێشێل کرانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان و هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیلی لوبنانی ئیدانە بکەن.

News ID 51759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha