AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٥ ١٨:٤٨

"الجزیرە" ڕاپۆرتی دا؛

گرنگترین هێرشەکان بۆ سەر تلاڤیڤ لە ٧ی ئاکتەوبرەوە

گرنگترین هێرشەکان بۆ سەر تلاڤیڤ لە ٧ی ئاکتەوبرەوە

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی ئەوڕۆ یەکشەممە لە هاویشتنی مووشەکێکی بالیستیکیی زەوی بۆ زەوی لە یەمەنەوە بەرەو تلاڤیڤ هەواڵی دا کە ناوچەیەکی تەنیشت فرۆکەخانەی ئەو شارەی پێکاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە دوای هێرشی مووشەکیی ئەوڕۆی یەمەنییەکان بۆ سەر تلاڤیڤ، دانی بە دەستەوەستانیی ئەو ڕژیمە لە بەرامبەر ئەو هێرشە مووشەکییەدا هێناوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی، ئەو مووشەکەی لە یەمەنەوە هاویشتراوە، ناوچەیەکی تەنیشت فرۆکەخانەی تلاڤیڤی پێکاوە و وێنە بڵاوکراوەکان ئاماژە بە ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر بە هۆی هێرشە دەکەن.

هەندێک سەرچاوەش ڕایانگەیاندووە کە ئەو مووشە لە جۆری مووشەکی بالیستیکیی حاتەمی ٢ لە مووشەکە پێشکەوتەکانی هێزی چەکداریی یەمەن بووە.

گرنگترین هێرشەکان بۆ سەر تلاڤیڤ لە ٧ی ئاکتەوبرەوە

هاوکات کەناڵی "الجزیرە" لە ڕاپۆرتێکدا هێرشە جۆراوجۆرەکان لە دژی تلاڤیڤ لە دوای ٧ی ئاکتەوبر (دەسپێکی ئۆپەارسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا)ی لێکدایەوە:

۱ی ژانڤیەی ۲۰۲۴: شاری تلاڤیڤ هەر لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینی کەوتە بەر پلاماری زیاتر لە ٢٠ مووشەک کە تەنیا ١٠ مووشەکیان پێوشوێن گیران، لە کاتێکدا لەت و پاژی مووشيکە پێوشوێن‌گیراوەکان لە ناوچەی ڕێهۆڤۆت لە نزیکیی نەخۆشخانەی کاپلان بەربوونەوە.

۸ی ژانڤیەی ۲۰۲۴: بەرخۆدانی فەلەستین، تلاڤیڤ و ٢٠ شاری لە باشووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە ٢٠ مووشەک کردە ئامانج.

۲۹ی ژانڤیەی ۲۰۲۴: ۱۲ مووشەک لە خان یوونسەوە بەرەو تلاڤیڤ و هاوێری هاویشترا.

گرنگترین هێرشەکان بۆ سەر تلاڤیڤ لە ٧ی ئاکتەوبرەوە

۱۴ی ئاپریلی ۲۰۲۴: ئێران، لە باشوور تا باکووری سەرەزوینە داگیرکراوەکانی کردە ئامانجی هێرشێکی بەربڵاوی مووشەکی و درۆنی و لەو ئۆپەراسیۆنەدا لە ژێر ناوی "بەڵێنی ڕاستگۆیانە" و لە وەڵامی تیرۆری فەرماندە سەربازییەکانی ئێران لە کۆنسولخانەی ئێران لە سووریا، ئەنجام درا، مووشيکگەلێک گەیشتە شاری تلاڤیڤ.

۱۴ی ئاپریلی ۲۰۲۴: ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە پاپۆرەیەکی سەر بە هیزی دەریایی ئەو ڕژیمە، هێرشێکی ئاسمانی گوماناوی کە لە دەریای سوورەوە گەیشتۆتە هەرێمی ئاسمانی تلاڤیڤ، بە سەرکەوتوویی پێوشوێن گرتووە.

وتەبێژی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکی سەربازیدا ڕایگەیاند: هیزی دەریایی و ئاسمانی بەبێ چالاک‌کردنی ئاژیری هوشدار، ئامانجە گوماناوییەکەیان لە ژێر چاوەدێری گرتووە و تا ئەو کاتەی سیستەمی گومبەزی دەریایی پێی زانیوە، هەر بە دوایەوە بوون. ئەو ئیدعاشی کرد کە ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی بەدواوە نەبووە.

۲۶ی مەی ۲۰۲۴: ۱۲ مووشەک لە ناوچەی ڕەفەح لە باشووری غەزە بەرەو تلاڤیڤ هاویشتراوە کە لەو ڕێژەیە، ٨ مووشەک گەیشتۆتە هەرێمی ئاسمانی تلاڤیڤ و لە ئەنجامی ئەو هێرشە ٤ زایۆنی بریندار بوونە.

گرنگترین هێرشەکان بۆ سەر تلاڤیڤ لە ٧ی ئاکتەوبرەوە

۱۹ی جووڵای ۲۰۲۴: درۆنێک لە یەمەنەوە بەرەو تلاڤیڤ هاویشتراوە کە پاش پێکانی ئامانجی دیاریکراوی لە تلاڤیڤ، بۆتە هۆی کوژرانی زایۆنییەک و برینداربوونی ٤ کەسی تر.

ئەنساروڵڵای یەمەن بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ و ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارۆنوت لەوبارەیەوە وتی کە ئەم مووشەکە لە هەرێمی ئاسمانیی سوودان و میسر تێپەڕیوە و ڕووی لە دەریای ناوەڕاست کردووە و پاشان گەیشتۆتە تلاڤیڤ.

۱۳ی ئەگێستی ۲۰۲۴: دوو مووشەکە لە باشووری غەزەوە هاویشتراوە کە یەک لەوان لە دەریای کەناری تلاڤیڤ بەرڤۆتەوە.

۲۵ی ئەگێستی ۲۰۲۴: بەرخۆدانی فەلەستین مووشەکێکی لە خان یوونس لە باشووری غەزوە بەرەو تلاڤیڤ هاویشتووە و ئەرتەشی زایۆنی پشت‌ڕاستی کردۆتەوە کە ئەو مووشەکە لە ناوچەیەکی کراوە لە باشووری تلاڤیڤ داکەوتووە.

۱۵ی سێپتامبێری ۲۰۲۴: مووشيکێکی زەوی بۆ زەوی لە یەمەنەوە بەرەو تلاڤیڤ هاویشتراوە کە ئەو مووشەکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتییەوە دزەی کردۆتە ناو هەرێمی ئاسمانیی سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

گرنگترین هێرشەکان بۆ سەر تلاڤیڤ لە ٧ی ئاکتەوبرەوە

شایانی باسە ئەو مووشەکە پاش تێپەڕاندنی ڕووبەرێکی ٢ هەزار کیلۆمەتری تەنیا لە ماوەی ١٥ خولەکدا گەیشتۆتە ناوەندی تلاڤیڤ و سیستەمی پەدافەندیی ئەو ڕژیمە لە پێوشوێن‌گرتیندا سەرکەوتوو نەبووە. ڕێکخراوی فریادڕەسی و ڕزگاریی ڕژیمی زایۆنی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە لەم ڕووداوەدا ٩ کەس کە پاش بیستنی دەنگی ئاژیر بەرەو پەناگەکان ڕایانکردووە، بریندار بوونە.

News ID 51700

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha