AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٤ ٠٦:٢٦

وەزیری دەرەوەی ئێران:

سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوو

سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوو

وەزیری دەرەوەر ئێران سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقی بە سەرکەوتوو ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە کۆتایی سەفەری سێ ڕۆژەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و ئەو دیدار و ڕاوێژانەی کە لەم سەفەرەدا بەڕێوە چوو، وتی: دیپلۆماسیەتی گشتی تایبەتر سەرۆک کۆمار ئاسۆی نوێ بۆ دوو وڵات دەکاتەوە لە ئێران و عێراق.

سەید عەباس عێراقچی لە وتارێکیدا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆککۆمار بۆ عێراق نووسیویەتی کە لە ڕاستیدا یەکەم گەشتی دەرەکیی مەسعوود پزشکیان وەک سەرۆک کۆماری ئێران بووە و دەڵێت: "دڵخۆشم کە لە گەشتێکی زۆر سەرکەوتوودا بۆ عێراق من یاوەری دوکتۆر پزشکیان بووم”.

ئاماژەی بەوەشکرد: دیپلۆماسیەتی گشتی تایبەتی سەرۆک ئاسۆی نوێ بۆ هەردوو وڵات دەکاتەوە.

-سەردانی 6 شاری عێراق لە ماوەی 3 ڕۆژدا
- سەردانی بەسر و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار
- واژۆکردنی 14 یاداشتی لێکتێگەیشتنی بەنرخ و...

News ID 51669

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha