AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٢ ١٩:٣٤

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ مێهر؛

دەنگۆی دەستگیریی چەند ئێرانی بەدەستی زایۆنییەکان لە سووریا درۆیە

دەنگۆی دەستگیریی چەند ئێرانی بەدەستی زایۆنییەکان لە سووریا درۆیە

سەرچاوەیەکی ئاگادار پاگەندەی میدیاکانی زایۆنی سەبارەت بە دەستگیری جەند ئێرانی لە سووریای بەدرۆ خستەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مێهر، هەواڵی بڵاوکراوەی چەند میدیای زایۆنی سەبارەت بە هێرشی هێزە تایبەتییەکانی ئەو ڕژیمە بۆ سەر ناوچەی مەسیافی سووریا و دزەکردنە ناو ناوەندە سەربازییەکان و دەستگیریی تاقمێک سەرباز و لەوان دوو کەسایەتی ئێرانی بەدرۆ خستەوە.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەش کرد: هیچ هێزێکی ئێرانی لەو شوێنەدا نەبووە و ئەوێ شوێنی ئامادەبوونی سوپای سووریایە و هەر بۆیە دەنگۆی میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە زیانگەیاندن بە هێزەکانی ئێرانی یان قۆڵبەست‌کردنیان لە بنەڕەتەوە درۆ و پاگەندەیە.

News ID 51656

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha