بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلان حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومە" بە ئاماژە بە بڕیاری کرانەوەی ناوەندی هەواڵگریی تورکیا لە خاکی عێراق، جەختی کرد: تورکیا تەنیا بە کردنەوە و پاراستنی ئەو ناوەندە ناوەستێت و بە دوای ئامانجی ترەوەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا جێی گومان و ڕووی لە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و ئەم ڕێککەوتنە ڕێخۆش دەکا بۆ ئەوەی تورکیا هێژمۆنیی بخاتە سەر هەموو دەزگا ئەمنییەکانی عێراق.
سەلام حسێن داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد بەو ڕێککەوتنە و بە ڕووداوەکانی باکووری عێراقدا بچێتەوە.
Your Comment