بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری "نیۆعەرەب" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند کە گوندەکانی هاوێری ناوچەی کوێستانیی گارە لە هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی ستراتژیکیی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بە هۆی تەشەنەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە، خەریکی چۆڵ کردنن.
بە گوێرەی ئەو گۆڤارە تورکیا لە بەرامبەر کۆچ کردنی زۆرەملێ بە خەڵکی ناوچە بۆ شارەکانی ئامێدی، کانی ماسی و دهۆک، تورکیا هەوڵی چێکردنی بنکەیەکی سەربازی لە بەرزاییەکانی گارە دەدات.
Your Comment