بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی گشتی سەرلەبەیانی مەجلیس بۆ تاوتوێ کردنی شیاو بوونی وەزیرانی پێشنیار کراوی دەوڵەتی چواردەهەم دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ سەرلەبەیانی شیاو بوونی عەلیڕەزا کازمی وەکوو وەزیری پێشنیار کراوی پەروەردە و بارهێنان تاوتوێ کرا هیچ کەسێک وەکوو دژی ئەو وەزیرە پێشنیار کراوە قسەی نەکرد و پاشان شیاو بوونی سەتار هاشمی وەزیری پێشنیار کراو بۆ پێوەندی و تەکنۆلۆژیا لێک درایەوە.
هەروەها لە سەر شیاو بوونی عەبدولناسر هێمەتی بۆ وەزارەتی ئابووری باس کرا و چەند کەسی نەیار و چەند کەسی پشتیوان لە ئەو بارەوە لێدوانیان دا.
دواتریش کۆمیسیۆنی ئابووری مەجلیس ڕای خۆیی لەسەر وەزیری پێشنیار کراوی ئابووری دا و ڕایگەیاند کە ڕای ئەو کۆمیسیۆنە ئەرێیە لەسەر پێدانی پۆستی وەزارەتی ئابووری بە عەبدولناسر هێمەتی.
لە درێژەوی کۆبوونەوەکەدا شیاو بوونی ئیسماعیل خەتیب بۆ مانەوە لە وەزارەتی ئیتلاعات لێک درایەوە و نوێنەرانی نەیار و پشتیوانی ئەو پێشنیارە ڕای خۆیانیان ڕاگەیاند.
هەروەها لە دریژەدا ئیسماعیل خەتیب وتە بەرگرییەکانی خۆیی بۆ مانەوە و پلانەکانی لە ئەو پۆستە ڕاگەیاند.
دوای ئەوەش کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی شیاو بوونی وەزیری پێشنیار کراو بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی پەسەند کرد و ڕای ئەرێی خۆیی لە ئەو بارەوە ڕاگەیاند.
Your Comment