AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٨ ١٢:٠٥

ڕاپۆرتی مێهر؛

کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا؛ ئەگەر هەریس ئەگەر ترامپ

کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا؛ ئەگەر هەریس ئەگەر ترامپ

ڕای گشتی ئەمریکا و لۆبیە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لە کۆنگرەوە تا سێنا جەخت لەوەدەکەن کە مانەوەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچە کوردییەکانی سووریا مەترسیدارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمریکی ئاماژەیان داوە کە بوونی ئەمریکا لە سووریا مەترسیدارە.

ئەسۆشێتێدپرێس و کنورسیشن دوو هەواڵدەریی ئەمریکان کە کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بە بەرژەوەندی واشنتۆن زانیوە.

لە ساڵی ٢٠١٥دا نزیکەی دوو هەزار هێزی ئەمریکی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا جێگیر کران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە و کاندیدی ئێستای کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2024، لە ساڵی 2019 زیاتر لە نیوەی هێزەکانی ئەمریکای لەو ناوچەیە کشاندەوە کە لەلایەن کوردانی سووریاوە کۆنترۆڵ بوو، ئەمەش لەلایەن هەندێک لۆبی ئەمریکا و لایەنگرەکانی کوردەکانەوە ڕەخنەی لێگیرا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی پەرەسەندنی هێرشی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، جارێکی دیکە پرسی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە هەندێک میدیای متمانەپێکراوی ئەم وڵاتە خرایە بەر باس.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێسی ئەمریکا لە یادداشتێکدا باسی لەم بابەتە کرد و بەردەوامی بوونی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەی ژێر دەسەڵاتی کورد بە مەترسیدار وەسف کرد.

ئەم ئاژانسە هەواڵییە ئاماژەی بەوەداوە کە جگە لە ٩٠٠ سەربازی ئەمریکی لە سووریا، ژمارەیەک هێزی تایبەتی ئەم وڵاتەش لەگەڵ کارمەندانی سەربازی ئەمریکی لە سووریا ئامادەن.

هەروەها نووسیویەتی: ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی لە سووریا جێگیرکراون لەو ژمارەیە زیاترە کە لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانی ڕادەگەیێنرێت.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ئاماژەی بەوە کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا زیادی کردووە، و بە نیشانەیەکی مەترسیدار بۆ بەردەوامی بوونی ئەمریکییەکان لە سووریا زانیوە. بەگوێرەی ئەم ئاژانسە هەواڵییە ئەمریکییە، هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بە تەواوی پارێزراو نین و تەنانەت لەم دواییانەشدا بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن شکستی بەشێکی یەکێک لە ڕادارەکانی پاراستنی بنکە گرنگەکەی ئەمریکای لەو ناوچەیەی کە کوردەکانی سووریا کۆنترۆڵی دەکەن پشتڕاستکردەوە. ئەسۆشێتد پرێس یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی ئەمریکا لە سوریا بە هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و مەشق و ڕاهێنان و تەیارکردنی ئەو هێزانە و هەروەها پاراستنی ئەو کەمپانەی کە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان تێیدا زیندانیکراون، زانیوە.

گۆڤاری سیاسیی ئەمریکی کۆنفێرشاسیۆن لە وتارەکەی ئەمڕۆدا باسی لە پەرەسەندنی گرژییەکان دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەمریکا سەرباز و کەرەستەی زیاتری ڕەوانەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی سووریا کردووە. ئەم بڵاوکراوە پێی وایە کە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەمیشە پرسێکی مشتومڕاوی بووە لە ئەمریکا بەهۆی مەترسییە زۆرەکانییەوە.

بەگوێرەی ئەم بڵاوکراوەیە، ئەگەر ترەمپ سەرکەوت، نەیارانی بوونی ئەمریکا لە سووریا دیسان هەنگاو دەگرنەبەر بۆ کشانەوەی نزیکەی 1000 هێزی سەربازی ئەم وڵاتە لەو ناوچەیەی کە کورد لەژێر کۆنترۆڵیدایە.

میدیاکە پێی وایە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا بە جددی وەرنەگیراوە بەهۆی لێکەوتەکانی بۆ کورد، چونکە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا سووریا بەجێبهێڵن، تورکیا دژی کورد مامەڵە دەکات و ڕەنگە پەیوەندی نێوان کورد و دیمەشق گرژتر بێت.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێشنیاری کردووە کە کورد پێش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بچێتە دانوستان لەگەڵ ئەنقەرە و دیمەشق.

ئەم بڵاوکراوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بوونی ئەمریکا لە سووریا هەمیشەیی نییە و ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکێشێتەوە.کوردپرێس ئەم ڕاپۆرتەی وەرگێڕاوەتەوە فارسی

News ID 51290

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha