AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٧ ١٩:٤٠

هەڵپەڕکێ کوردی لە تورکیا و وەهمی تیرۆریزم

هەڵپەڕکێ کوردی لە تورکیا و وەهمی تیرۆریزم

چاوەدێری مافی مرۆڤ دەڵێت هەڵپەڕکێ کوردی لە تورکیا پڕوپاگەندای تیرۆریستی نییە و دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ئەو بابەتەی پشت ڕاست کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دەستگیر کردنی ژمارەیەک لە کوردەکان لە تورکیا بە تۆمەتی سەرسووڕهێنەری بەشداری لە هەڵپەڕکێ کوردی کاردانەوەی چاوەدێری مافی مرۆڤی بەدواوە بوو.

سێنکلەر ڤێب، بەرپرسی بەشی تورکیا لە چاوەدێری مافی مرۆڤ لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی ئەو ناوەندە بڵاو بووەتەوە، دەستگیر کردنی کوردەکان لە تورکیا بە تۆمەتی بەشداری لە هەڵپەڕکێ کوردی و بڵاو کردنەوەی ئاوازی کوردی لە ڕێوڕەسمی شایی قبووڵ نەکراو وەسف کردووە.

هەڵپەڕکێ کوردی لە تورکیا و وەهمی تیرۆریزم

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی تورکیا پاگەندە دەکات هەڵپەڕکێ کوردی لە ڕێوڕەسمی جیاوازی کوردەکان جۆرێک بانگەشەی تیرۆریستییە، جەختی کردووە کە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پێشتر ڕای خۆی لە ئەو بارەوە ڕاگەیاندووە و جەختی کردووە کە هەڵپەڕکێ کوردی بانگەشەی تیرۆریستی نایێتە ئەژمار بەڵکوو ئەبێ لە ڕیزی ئازادی بەیاندا جێ بگرێت.

ئەو ناوەندە رایگەیاندووە کە دەستگیر کردنی کوردەکان بە ئەو تۆمەتە نیشانی دەدات کە حکومەتی تورکیا دەیان ساڵە بە بیانووی جیاواز، مافی سروشتی کوردەکانی پێشێل کردووە و چالاکی ڕەوای کوردەکان قبووڵ ناکات.

حکوومەتی ئاک پارتی ساڵانێکە ستەمێکی لە ڕادەربەدەر لە کوردەکانی تورکیا دەکات و بە بیانووی جۆراوجۆر و هەندێ کات گاڵتەجاڕانەی وەکوو هەڵپەڕکێ و گۆڤەند و ئاهەنگی نەورۆز دەستبەسەر و زیندانی دەکات.

سەدان چالاکوانی کورد لە تورکیا ئێستا لە زیندانن و سزای دەیان ساڵیان بۆ بڕاوەتەوە تەنیا بە تۆمەتی ئەوەی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا هەڵپەڕێون.

تورکیا بە کوردی وڵاتی خۆیەوە نەوەستاوە و چەندین ساڵە پەلاماری کوردەکان لە سووریا و عێراقیش دەدات و دەیانکوژێت و تووشی ئاوارەیی و ماڵوێرانیانی کردووە.

News ID 51280

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha