AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٣ ٠٨:٢٣

هەپەگە ڕایگەیاند:

کوژران و بریندار بوونی 18 سەربازی تورکیا لە زاب

کوژران و بریندار بوونی 18 سەربازی تورکیا لە زاب

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایدەگەیەنێت کە لە ناوچەی زابی هەرێمی كوردستان، لانیكەم پێنج سەربازی توركیا كوژراون و ١٣ی دیكەش برینداربوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە رۆژانی ١ تا ١١ی ئەم مانگە هێزەكانیان هەشت جار لە ئاسمانەوە گورزیان لە هێزەكانی توركیا لە شوێنە جیاجیاكانی ناوچەی رۆژئاوای زاب وەشاندوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو چالاكییە ئاسمانیانەدا لانیكەم ٥ سەربازی توركیا كوژراون و ١٣ سەربازی دیكەش برینداربوون، هەروەها ٥ خێمەش لە ناوبراون و گورز لە سێ مۆڵگەش وەشێندراوە.

هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، لە نێو بریندار و كوژراوەكاندا سێ ئەفسەری سوپای توركیا هەن.

News ID 51234

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha