AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٧ ١٦:٥٩

هۆشیار زێباری:

حزبەکانی سەر بەپەکەکە بوونەتە شێرپەنجە بۆ هەرێمی کوردستان

حزبەکانی سەر بەپەکەکە بوونەتە شێرپەنجە بۆ هەرێمی کوردستان

ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی "سێ حزبی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌" بڕیارێكی "ڕاست و ژیرانەیە" و ئه‌وان بونه‌ته‌ "هۆكاری ناسەقامگیری و ئاژاوە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆشیار زێباری له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نوسیوویه‌تی: "بڕیاری دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ ڕێگریکردن لە بەشداریکردنی سێ لایەنی کوردی، كه‌ بەرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن، لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ڕاست و ژیرانەیە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و حزبانه‌ "بوونەتە ڕژێنێکی شێرپەنجەیی لە جەستەی هەرێم و تەواوی عێراق و هۆكاری ناسەقامگیری و ئاژاوە".

به‌تۆمه‌تی نزیكیان له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، مۆڵه‌تی كاركردنی له‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادی و دوو حزبی دیكه‌ وه‌رگرته‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌و سێ حزبه‌ رێگه‌پێنه‌دراون چیتر به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.

News ID 51190

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha