AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٦ ١٩:٤١

لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید فواد شوکر:

سەید حەسەن نەسروڵا: دەتوانین لە نیو کاتژمێردا دوژمن لە باکوور بسڕینەوە

سەید حەسەن نەسروڵا: دەتوانین لە نیو کاتژمێردا دوژمن لە باکوور بسڕینەوە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکدا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی شەهیدانی هێرشەکەی باشووری بەیرووت ڕایگەیاند: دوژمن پەنای بردۆتە بەر شکاندنی دیواری دەنگی بۆ دروستکردنی ترس لە نێو ئامادەبووانی  ڕێوڕەسمەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، "سەید حەسەن نەسروڵڵا"، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لە لوبنان، لە وتارێکدا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی شەهیدانی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیروت، وتی: ئێمە دان بەو خەسارە گەورەیەدا دەنێین کە لە شەهیدبوونی سەید موحسین بینیمان، بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک ئێمە ناهەژێنێت و نە ڕێگریمان لێدەکات. هۆکاری ئەمەش بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان لە شوێنە نیشتەجێبووەکانی (زایۆنیستەکان) و قووڵایییەکی نوێی (خاکە داگیرکراوەکان)ە.

شەهادەت هەنیە خەسارێکی گەورەیە بۆ بەرخۆدان و گەلی فەلەستین

ناوبراو زیادی کرد: شەهید بوونی ئیسماعیل هەنیە خەسارێکی گەورەیە بۆ بەرخۆدان و نەتەوەی فەلەستین، بەڵام خۆڕاگری فەلەستینی لاواز نەکردووە. لەم دواییانەدا دۆخەکە بە جۆرێک گۆڕاوە کە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی ئامانجە توندڕەوەکانی کابینەی نەتانیاهۆ وەک وەزیری دارایی ئیسرائیل وتی: کوژرانی دوو ملیۆن فەلەستینی لە غەززە ڕەوایە ئەگەر زیندانییە زایۆنیەکان نەگەڕێنەوە.

چەند وڵات لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی سادقی ئێران پشتیوانی تێلاڤیڤیان کرد

ئاماژەی بەوەشکرد: داگیرکەران بۆ بەرگریکردن لە خۆیان داوای هاوکاری لە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەن، چونکە ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن. "ئیسرائیل" وەک جاران بەهێز نەماوە. لە ئۆپەراسیۆنی سادقی ئێراندا، چەند وڵاتێک بەرگرییان لە ڕژێمی دوژمن کرد.

ئێمە توانای ئەوەمان هەیە لە باکوور لە ماوەی نیو کاتژمێردا دوژمن لەت بکەین

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: لە ماوەی نیو کاتژمێردا دەتوانین هەموو تواناکانی دوژمن لە باکوور بکەینە ئامانج. حیساباتی دوژمن بۆ چوونە ناو شەڕێکی بەرفراوان ئاڵۆزە، چونکە هەرکاتێک بیەوێت بچێتە ناو شەڕێکەوە پێویستی بە بیانوو نییە.

News ID 51181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha