AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٧ ٠٦:٢٨

چاوەدێری گومرۆکەکانی کوردستان:

کاڵا و بەرهەمی ئێران لە سنوورەکانی کوردستانەوە بۆ 18 وڵاتی جیهان هەناردە دەکرێن

کاڵا و بەرهەمی ئێران لە سنوورەکانی کوردستانەوە بۆ 18 وڵاتی جیهان هەناردە دەکرێن

چاوەدێری گومرۆکەکانی کوردستان وتی: کاڵا هەناردەییەکان لە سنوورەکانی کوردستانەوە بۆ 18 وڵاتی جیهان هەناردە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومیدی ڕایگەیاند: لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 1403 ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومرۆکەکانی کوردستان بە گشتی بڕی یەک ملیۆن و 792 هەزار و 806 تۆن بە بڕی زیاتر لە 2 ملیار و 17 ملیۆن و 696 هەزار دۆلار بووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە گەشەی 36 لەسەدی و لە باری بڕی دۆلارەوە گەشەی سەدا 10ی بووە.

ناوبراو وتیشی کە لە ئەو ماوەیەدا ڕێژەی 525 هەزار و 276 تۆن جۆرەکانی کاڵا بە بڕی 248 ملیۆن و 99. هەزار و 155 دۆلار لە گومڕوکەکانی پارێزگای کوردستانەوە هەناردە کراوە.

ئەو بەرپرسە لە درێژەدا 10 جۆرە کاڵای هەناردەیی لە سنوورەکانی پارێزگای، تەماتە، تراکتۆر، شووتی، جۆرەکانی ئایس کریم، سێو، مریشک، هێلکە، شیری وشک و .. وەسف کردووە.

ئومیدی وتیشی: ئەو کاڵاگەلە بۆ 18 وڵات لەوانە عێڕاق، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا، ئیمارات، قرقیزستان و هیند و ئیتالیا و قەتەر و هتد هەناردە کراوە.

News ID 51177

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha