بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٣ جەنایەتی تیرۆریستی ئیسرائیل لە شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە جەختی کرد: بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو ئۆپەراسیۆنە هاویشتنی هاوێژراوێکی مەودا کورت بە شەڕی جەنگی نزیک بە ٧ کیلۆگرامی، لەگەڵ تەقینەوەی توند، لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی میوانەکان ئەنجام دراوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
دوابەدوای هەوڵی تیرۆریستی ئیسرائیل کە بووە هۆی شەهادەتی دکتۆر ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی گیانفیدا و دلێری نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و هسوڕێکەی، بە خەڵکی ئێران ڕایدەگەیەنێت:
١.ئەو هەوڵە بە داڕشتن و جێبەجێ کردنی ئیسرائیل و پاڵپشتی ئەمریکای جەنایەتکار ئەنجام دراوە.
٢. بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو ئۆپەراسیۆنە هاویشتنی هاوێژراوێکی مەودا کورت بە شەڕی جەنگی نزیک بە ٧ کیلۆگرامی، لەگەڵ تەقینەوەی توند، لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی میوانەکان ئەنجام دراوە.
لەکۆتاییدا جەخت دەکەین؛ تۆڵە کردنەوەی خوێنی شەهید ئیسماعیل هەنیە یەکلایی و ئیسرائیلی سەربزێو و تیرۆریست وەڵامی ئەو جەنایەتە کە سزایەکی سەختە لە کات و شوێن و کوالێتی پێویست وەردەگرێت.
پێوەندیە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران
Your Comment